ته‌مووز 24, 2023 23:30 UTC

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بریتانی بڵاویكردەوە، پۆلیسی ژاپۆن ژنێكی تەمەن 51 ساڵی دەستگیركردوە، دوای ئەوەی لە ماوەی نزیكەی سێ ساڵدا دو هەزار و 761 جار پەیوەندی بەتیمەكانی فریاگوزاریەوە كردوەو بەناڕاست داوای هاوكاریكردوە، دوای لێكۆڵینەوەكانیش، ئەو ژنە هۆكارەكەی بۆئەوە گەڕاندۆتەوە كە هەستی بە تەنهایی كردوە.

ماڵپەڕی خەندان لەم بارەیەوە نووسیویەتی: بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەكانی ژاپۆن، تۆمەتبارەكە ناوی هیرۆكۆ هاتاگامییە و لە شاری ماتسودۆ لە ڕۆژهەڵاتی تۆكیۆ نیشتەجێیە، لە ماوەی دو ساڵ و نۆ مانگی ڕابردودا لە ماڵەكەی خۆی و شوێنەكانی دیكەی گەڕەكەكەیەوە چەندینجار لە خۆڕاڕێگەی مۆبایل و ئامرازەكانی دیكەوە پەیوەندی بەتیمەكانی فریاگوزاریەوە كردوە. سەرەڕای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوە و پۆلیسەوە هۆشداری پێگەیشت، كە ناكرێت ئەم جۆرە كارانە دوبارە بكاتەوە و بەناڕاستی تیمەكانی فریاكەوتن ئاگاداربكاتەوە، بەڵام ئەو ژنە بەردەوام بو لە پەیوەندییە فریاگوزاریەكانی، ئەمەش بوە هۆی دەستگیركردنی.

بەپێی خەمڵاندنەكان نزیكەی 1.5 ملیۆن كەس لە ژاپۆن بەدەست تەنیاییەوە دەناڵێنن، لە ڕاپرسییەكدا كە لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردودا لەلایەن دەزگای منداڵان و خێزانەكانی ژاپۆن ئەنجامدراوە، دەركەوتوە كە نزیكەی لەسەدا 2% بەشداربوان كە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدایە، خۆیان بە هیكیكۆمۆری ناساندوە، كە زاراوەیەكی ژاپۆنییە بۆ ئەو كەسانەی كە پەیوەندی كۆمەڵایەتییان پچڕاوە.

سەرپەیڤ