ته‌مووز 24, 2023 23:30 UTC

له‌نوێترین دروستكراوی كه‌شتییه‌ئاسمانه‌كانی بۆشایی گه‌ردوون، ژاپۆن هه‌وڵ ده‌دات ئۆتۆمبێلێك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بینێرێته‌سه‌ر مانگ كه‌جێی دانیشتنی دوو كه‌شتیوانی ئاسمانیی تێدا ده‌بێته‌وه‌.

ماڵپەڕی وشە نووسیویەتی: كۆمپانیای Mitsubishi Heavy Industries بۆ پیشهسازیی قورس، پێوهندی بهپڕۆژهی دروستكردنی ئۆتۆمبێلێك بۆ سهر مانگ كرد كهدهزگای توێژینهوهی فڕۆكهوانی ژاپۆن و تۆیۆتا مۆتۆ كاری دروستكردنهكهتهواو دهكهن.

ئهو پڕۆژهیهبهناوی " لونهر كروزهر"هو دوو دامهزراوهی ژاپۆنی ساڵانێكهكاری لهسهر دهكهن.

ئۆتۆمبێلهكهشهش تایهی بۆ سهر مانگ ههیهكهبهوزهی خۆر بارگاوی كراوه، ههروهها تایبهتمهندی ئۆتۆمبێلهكهبهو شێوهیه دروست كراوهكهلهسهر ڕووی مانگ بڕوات، لێكۆڵینهوهلهڕووی زهوییهكهی بكات، كۆمپانیاکە بهرپرسیاره لهمانهوهو ڕهخساندنی ئاسوودهیی لهناو ئۆتۆمبێلهكه‌.

پێشبینی دهكرێت درێژیی ئۆتۆمبێلهكه6 مهتر بێت و پانیی 5.2 مهتر و بهرزیی 3.8 مهتر بێت، ههروهها ڕووبهری ناوهوهی 13 مهتر چوارگۆشه بێت، لهگهڵ دوو كورسی بۆ كهشتیوانهئاسمانییهكان، بێجگهلهمانه ئهو پاترییهڕێ بهئۆتۆمبێلهكهدهدات ههزار كیلۆمهتر لهسهر ڕووی مانگ ببڕێت.

پێشبینی دهكرێت لهساڵی 2029 بهكارهێنانی ئهو ئۆتۆمبێلهمۆدێرنهدهست پێ بكات.

 

سەرپەیڤ