ته‌مووز 25, 2023 02:30 UTC

ماڵپەڕی ئێستا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئەو کچە کوردە ئەسپسوارەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەسپەکەی لەدەستدا حاکمی دوبەی بڕیاریدا کۆمەڵێک ئەسپی بە دیاری پێبدات و پاڵپشتی بکات بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی راهێنانی ئەسپسواری.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کچە ئەسپسوارێکی شاری هەولێر، ئەسپەکەی لەدەستدا و گرتە ڤیدیۆی گریانی بڵاوبووەوە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

پێشتر لەنیای تەمەن هەشت ساڵان کە خاوەنی ئەو ئەسپە بوو  باسی لەوەکردبوو کە زۆر خەمی خواردووە بۆ لەدەستدانی ئەسپەکەی.

یەکێک لەو کەسانەی کە گرتە ڤیدیۆکەی لەنیای بینیبوو محەمەد بن راشد ئال مەکتوم حاکمی دوبەی بوو، کە بەهۆی کاریگەربوونی ئەو ڤیدیۆیە بڕیاریدا ژمارەیەک ئەسپی پێببەخشێت و پاڵپشتیشی بکات بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی راهێنانی تایبەت بە ئەسپسواری.

حاکمی دوبەی ئەسپێک بە دیاری بۆ کچێکی منداڵی کورد دەنێرێ.

سەرپەیڤ