ناساندی کتێبی "ڕێی ئەسفەهان"
کتێبی ڕێی ئەسفەهان کە لە ڕاستیدا ڕۆمانێکە و بەسەرهاتی ئیبنی سینای بەنێوبانگی تێدا دەخوێندرێتەوە. نووسەرەکەی کێیە ژیلبەر سینە. وەرگێڕەکانی بۆ سەر زمانی کوردی مەهدی عەبدوڵڵا و عومەر یۆسفن. ئەم ڕۆمانە بیرەوەری ژیان، ساتەمەرگ وە هەموو بەسەرهاتەکانی تایبەت بە ئیبنی سینایە.
ئیبنی سینای حەکیم، دکتۆر و فەیلەسووف و خواناس و نووسەر و شاعیر کە بۆ خۆی کەسایەتییەکی هیندە بەرزە بە دەیان کتێبیشی لەسەر بنووسرێ، هێشتا کەمە. ژیانی زانستی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و پزیشکیی ئیبنی سینای تێدا بەدی دەکرێت. بەڵام لەم ڕەهەندە ئیبنی سینا دەبێتە جلوەی جیهانێک. جیهانێکی پڕ بەسەرهات و کارەسات و چیرۆکی وێکنەچوو و هاوبەش و دەرد و دەرمانی بێوێنە. سیاسەت و دین و فەلسەفە وە کۆمەڵێک ڕووداوی دیکە.
پەڕەکانی ئەم ڕۆمانە دیوێکی ئەم جیهانەمان پیشان دەدا کە تێیدا هەناسە دەدەین. لە ڕێگەی کۆمەڵێ دیمەن و مەجلسدا کاراکتەرگەلێکی جیاواز دەبینین کە وێنەی ژیانێکی کێشمەکێشمدار و بەرز و نزم بەرجەستە دەکەن. مەجلیسەکان دەبنە دیمەنێکی زیندوو و چالاک بۆ پیشاندانی مێژووی ماددی و پێوەندییان پێکەوە. پێوەندی عەقڵ بە دین، ئیمان بە فەلسەفە، زانین بە چاکە، دادپەروەری بە دەسەڵات، حیکمەت و حوکمڕانی، پارە و پایە، مرۆڤ و خودا، خودا و جیهان، جیهانی ناوەوە و جیهانی دەروون، عالەمی ڕندان و عالەمی ناچاکان.
ئەم ڕوومانە لە لایەن دوو نووسەرەوە وەرگێڕدراوە کە ئەوانیش مامۆستایان مەهدی عەبدوڵڵا و عومەر یۆسفن. هەردووکیان لە زمانی کوردیدا مامۆستا و شارەزا و لێزانن.
هەرچەندە کارەکە بە هاوبەشی کراوە، بەڵام هەموو بەش و بڕگە و بابەتەکانی ئەم پەڕتووکە بە یەک هەناسە و بە یەک شێواز داڕێژراوە ؛کوردییەکی ڕەوان و پاراو.
بەرنامەی وێستگە 2025/02/19