ژیان گەورەترین خەڵاتێکە کە خوا پێ بەخشیبین
هەر ڕۆژێک هەر ڕۆژێک لاپەڕەیەکی بە تاڵی کتێبێکی بێ کۆتاییە کە ئێمە خۆمان نووسەرین. جوانی ژیان لە ساتەوەختێکی بچووکدایە کە هەندێک جار پشت گوێ دەخەین. وەک چی؛ وەک پێکەنینی منداڵێک. وەک دەنگی جوان مانی باڵندەیەک کە سەر لە بەیانی دەخوێنێت. ئەم ساتەوەختە سادانە جۆهەری ژیانن کە پێویستە زۆر قەدریان بزانین.
ژیان قۆناغێکە بۆ ئەزموونکردنی خۆشەویستی و دۆزینەوەی هیوا و بەشکردنی خۆشی. دووپاتی ئەکەمەوە: بەشکردنی خۆشی. هەموو شتێک دەرفەتێکە بۆ فێربوون وە هەموو شکستێک دیسانەوە دەرفەتێکی زیاترە بۆ ئەو فێربوونەوە وە سەرکەوتن. هەر سەرکەوتنێک دەبێتە پاڵنەرێک بۆ باشتربوونی ئێمە.
جوانی ژیان لەوەدایە کە هیچ شتێک تێدا بە فیڕۆ ناڕوات. دووپاتی ئەکەمەوە: هیچ شتێک. هەموو ساتێک و هەموو هەستێک وامان لێ دەکات کە کەسێکی باشتر بین و باشترە بڵێم کەسێکی بەهێزتر بۆ ژیانمان.
ژیان وەک ڕووبارێک وایە کە ڕێگەی خۆی لە بەردەکاندا دەبڕێت بەڵام، بەڵام هێشتا دەتوانێ ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە.ئەم ڕۆیشتنە، ئەم دۆزینەوە هێمای گوڕانە کە خۆی گەورەترین و گرینگ ترین جەوهەری ژیانە. کە وا بوو گرنگی ژیان لەوەدایە کە ڕێگەمان پێ دەدات کە خەون بە داهاتوویەکی باشتر ببینین وە بتوانین بۆ بەدەستهێنانی هەوڵ بدەین.
بەرنامەی وێستگە 2025/02/19