چێژوەرگرتن لە ساتگەلی ژیان
لەگەڵ دەستپێکردنی هەر ڕۆژێکدا، ساتگەلێک هەن کە ئێمە بۆ ئەزموونکردن دەژین؛ ئەمە هەر ئەو ساتگەلەیە کە ئێمە پێ دەڵێین سەختییەکانی ژیان. هەموو ساتێک دەتوانێ پڕ بێت لە ساتی ناوازەو تایبەت، ئەگەر ئەگەر تەنها بتوانین لە خۆمان بپرسین چی دەتوانێت لەم ساتە دڵخۆشم بکات؟ چی دەتوانێت لەم ساتە دڵشادم بکات؟ ڕەنگە وڵامەکەی لە نزیکترین ساتەکانی ژیانت بێ.
ژیان لە جووڵەدایە؛ هەر وەک درەختەکان کە لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا دەگۆڕن، پێویستە ئێمەش لە ڕەوتی ژیانماندا بگۆڕین. پێویستە فێر بین، پێویستە چێژ لە هەموو سات و کاتەکانمان وەربگرین. هەرگیز درنگ نییە چێژ لە ساتەکانی ژیان وەربگرین، هەرگیز. هەر کاتێک بڕیارمان دا، دەتوانین ئەم خۆشییە لە دڵماندا بچێنین و بیکەین بە واقیع، بیکەین بە یەکێک لە واقعە ڕاستەقینەکانی ژیانمان. کەواتە بە باوشی کراوە بە پێشوازی لە ژیان دەڕۆین وە چێژ لە هەموو سات و کاتەکانی ژیانمان وەردەگرین. ژیان دیارییەکە کە پێمان دراوە. ژیان خەڵاتێکی زۆر بە بایەخە کە پێیمان دراوە. بۆچی دەبێ پشتگوێ بخەین. پێویستە هەموو ڕۆژێک وەک دەرفەتێک بۆ دڵخۆشبوون، وەک دەرفەتێک بوو چێژوەرگرتن لێ بینین؛ بەم شێوەیە ئێمە خۆمان دەتوانین تەلارسازی خۆشییەکانمان بین، تەلارسازی ژیانمان بین
بەرنامەی وێستگە 2025/02/25