دڵۆڤانی
دڵۆڤانی زمانی هاوبەشی هەموو مرۆڤەکانە کە بەبێ ئەوەی پێویست بە وشە بکا دڵەکان لێک گرێ دەدات. دڵۆڤانی وەکوو تیشکێک وایە کە تەنانەت لە تا تاریکترین ساتەکاندا گەرما و هیوامان پێ دەبەخشێت.
دڵۆڤانی نەک لە قسە بەڵکوو لە کردار و هەڵسوکەوتی ڕۆژانە خۆی دەنوێنێت. دڵێ کە تژی بێت لە دڵۆڤانی هیچ کات تووشی تەنیایی نابێت؛ ئەوین و دڵۆڤانی تەنیا دارایی گەلێکن کە بە بەخشین و دەست بڵاوی و دڵفراوانی زیاتریش دەبن. تەنانەت بزێیێکی سانا و ساکار دەتوانێ دڵی کەسێک هێور کاتەوە، ڕۆژێکی جوانتری بۆ بەدی بێنێت؛ دڵۆڤانیی ڕاستینە ئەوەیە کە هیچ چاوەڕوانیێکی لەگەڵ نەبێت و لە ناخی دڵەوە بێت. دنیا بەبێ دڵۆڤانی وەک وڵاتێکی سەهۆڵبەندان و سارد وایە. بچووکترین کردەوە دڵۆڤانییەکان کاریگەرییەکی هەرمانی لەنێو دڵەکاندا دەبێت . دڵۆڤانی دەسەڵات و هێزێکی شاراوەیە کە دەتوانێ برینەکان ساڕێژ بکات.
بەرنامەی وێستگە 2025/03/02