ئاب 04, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • بەشداریی کاربەدەستانی بیانی لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران

ئاھەنگی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٧ بە بەشداریی بەرپرسانی بیانی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.

دیداری تێرکۆڤیچ یاریدەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی بۆسنی لەگەڵ  ئیبراھیم ڕەییسی  سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

  «تێرکۆڤیچ» یاریدەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی بۆسنی و «ئیبراھیم موحەممەد» وەزیری گەشتکاریی غەنا بە مەبستی بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری تازەی ئێران، گەییشتنە تاران.

حەمودە سەباغ  سەرۆکی پەرلەمانی سووریا

«حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا کە بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران سەردانی تارانی کردوە، بە دەم گەییشتنی لە لایەن «عەبباس گۆلڕوو» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و جێگری سەرۆکی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی دوو وڵات پێشوازیی لێ کرا.

 

«نێچیرڤان بارزانی» بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردە سەردانی ئێران دەکات

 نێچیروان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق

«کوێستان موحەممەد» وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە وتیشی: شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات و لە ئاھەنگی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بەشدار دەبێت.

وتیشی: جیا لە من «کوێستان موحەممەد» ، »حەمەی حەمە سەعید» وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و «سەفین دزەیی» سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی لە لایەن لایەنە سیاسییە ھاوپەیمانەکانی نێو کابینەی ھەرێمی کوردستانیش لەنێو ئەو شاندەدا دەبن کە بەشداری  ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران دەکات

 

«ئێنریکە مۆڕا» گەییشتە تاران

 ئێنریکە مۆرا  سکرتێری کشتیی پێکھاتەی ھەنگاوی بیانیی یەکێتیی ئەورووپا

 

«ئێنریکە مۆرا» سکرتێری کشتیی پێکھاتەی ھەنگاوی بیانیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێگای فڕگەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە)ەوە گەییشتە تاران.

چەند کاژێرێک لەمەوپێش «برۆنۆشول» سەرۆکی مێزی ھەنگاوی یەکێتیی ئەورووپاو «ستیفان» کلێمێنت»ی باڵوێزی ئەم یەکێتییە لە ڤییەناش لەگەرمەی پێشوازیی چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ھەروەھا خاتوو «کریستینا ڕادی» باڵوێزی ئۆسلۆڤۆنی لە تاران گەییشتبوونەتە فڕگەی ئیمام خومەینی(رە).

مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران 

ھەتا ئەم کاتە ١١٥ کاربەدەستی فەرمی لە ٧٣ وڵاتی جیھانەوە بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنەکەی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران  ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندوە کە داگری دە سەرۆکی وڵاتان، ٣٠ سەرۆکی پەرلەمان، ١١ وەزیری دەرەوە، ١٠ وەزیر لە وڵاتنانی جۆربەجۆرو ھەروەھا ناردراوی تایبەتیی جێگری سەرۆک پەرلەمانەکان، سەرۆکانی لێژنەکان و شاندە پەرلەمانییەکانن.

مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران 

ھەروەھا سەرۆک و کاربەدەستانی ١١ ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی و ناوچەیی، نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، سەرۆکی ئۆپێک و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی «IPU»، یەکێتیی ئەورووپا، ئوراسیا، یەکێتیی نێوانە پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی و ئاسیایی، ڕێکخراوەی ئێکۆ، سیکا و «D_۸ » کە بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمەکە بانگێشتن کراون، ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ