بەرزبوونەوەی سەتی 86 ی بودجەی جەنگی و بەرگریی تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا
لە 10 ساڵی رابردوودا جیا لە خەرج و بەرجی بەرگری و ئاسایشیی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی دژی پەکەکە ، پرۆژەکانی بواری پیشە سازیی بەرگری ، گرێبەستی کڕینی چەکوچۆڵ و پەلامار و ھێرشە سەربازیەکانی دەرەوەی سنوور تێچووی قورسی بۆ حکومەتی تورکیا ھەبووە .
لە بارودۆخێک دا کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و وشک بوونی سەرچاوە دراوی و داراییەکانی بازرگانی و گەشتیاری ، زیانی ئابووریی قورسی لە تورکیاداوە ، ئەم وڵاتە لە بودجەی ساڵی 2021 دا ، رەقەمی باڵای 138 ملیار لیری بۆ بواری بەرگری و ئاسایشیی لەبەچاو گرتووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ھەر دۆڵار 8 لیرە ، کەمێک زیاتر لە 17 ملیار دۆڵار دەبێ .
دابینکردنی رەقەمی 138 ملیار لیرە ، بۆ وڵاتێک کە تووشی کێشەی سیاسی و ئابووریی زۆرە ، زۆر دژوارە و شرۆڤەکارانی ئابووری پێشبینی ئەوەیان کردووە تورکیا ساڵی 2021 یش تووشی کورتھێنانی بودجە دەبێت .
نان تیان لە توێژەرانی ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی سوید رایگەیاندووە تورکیا لە ساڵانی رابردوودا ، لە پلەی پازدەھەمی وڵاتانی پڕ خەرجی سەربازی دایە و بەشێک لە بەرزبوونەوەی بودجەی چەند ساڵی رابردووی سەربازیی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ پەلامارو شاڵاوە بەرفراوانەکانی بۆسەر باکووری سوریا .
لە راپۆری ئەم ئەنستیتۆیەدا ھاتووە : بودجەی سەربازیی تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا سەتی 86 زیادی کردووە .