تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 16:33 Asia/Tehran
  • جبەخانەی مووشەکی ئەمریکا خەڕێکی لە ناوچوونە

گۆڤاری ئەمریکایی نشناڵ ست نووسی کە دوای یارمەتی ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنی بۆ بە ناو بەرگری کردن لە خۆ لە بەرامبەر پەلاماری مووشەکی ئێران لە یەکی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ی زایینی جبەخانەی مووشەکەکانی پەدافەندی ئیس ئیم ٣ کەشتیگەلی ئەمریکایی ڕوولە تەواوبوونە

ئەم پرسە نیشاندەری نیگەرانی ئەمریکا لەبارەی دابەزاندنی ژماری ئەم جۆرە مووشەکانەیە کەلە دەریا دەهاوێژرێن ئەویش لە بەرامبەر هەڕەشەگەلێک کە هێزە ئەمریکیەکان وڕژێمی زایۆنیستی لە دەرەوە دەخاتەبەر مەترسیی. بەپێی نووسینی گۆڤارەکە ئەگەر ئەم تێکەڵچوونە لە ناوچە پەرە بستینێت ئەمریکا لەگەڵ دابەزینی جبەخانەی مووشەکە پەدافەندیەکانی ئیس ئیم ٣ وتاد ڕووبە روو دەبێتەوە. ژماری مووشەکەکانی ئیس ئیم ٣ ئەمریکا ٥٠٠ مووشەکە وبەرهەمهێنانی ساڵانە تەنیا ١٢ مووشەکە. ڕۆژنامەی ئەمریکایی فایننشاڵ تاێمزیش نووسی: ڕژێمی زایۆنی یش لەگەڵ کەمبوونی زۆری مووشەکەکانی پەدافەندی ڕووبە ڕوویە .

 

 

 

سەرپەیڤ