تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 21:34 Asia/Tehran
  • ژینوسایدی خەڵکی غەزە کۆتایی دیسیپلینی جیهانی

ڕێپوڕتێری مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەرزەویەکانی فەلەستین وێڕای ئاماژە بە لاگری وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی شەڕی دڕندانەی ئەو ڕژیمەی لە کەرتی غەزە بە کۆتایی نەزم و دیسیپلینی جیهانی زانی

فڕانچێسکا ئالبانیز وتی: ئیسرائیل بە لاگری تۆکمە و تەواوی وڵاتانی ڕوژئاوایی لە غەزە دەستی داوەتە ژینوساید کردنێکی سامناک و هەموو ڕوژێک فەلەستینیگەلێکی زۆرتر دەکاتە قوربانی. ئالبانیز بە وتنی ئەوەی کە ژینوساید ،جەنایەت و تاوانێکی گەورەیە وتی: سیمای ڕاستەقینەی دیسیپلینی جیهانی لە گروپێکی پاوانخواز لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەرکەوت کە هەرواش پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن و بانگەشە دەکەن کە ئەو پرسە بەرگری لە خۆیانە لە حاڵێکدا کە ئەوە ڕاست نیە. ئیسرائیل ئێستاکە دەست ئەداتە قەڵاچۆ کردنی فەلەستینیەکان و ئەو شتەی کە ئێمە دەیبینین کوشتنی منداڵانی غەزە لە ناو شەقامەکان و سوتاندنی خەڵک لە ناو خێوەتەکانە.

 

سەرپەیڤ