هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی لوبنان سواری پاسێک نەبوو لەگەڵ ئیسرائیلییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/tv/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i245863-هەڵبژاردەی_ئۆلەمپیکی_لوبنان_سواری_پاسێک_نەبوو_لەگەڵ_ئیسرائیلییەکان
ئەندامانی شاندی لوبنان بەڕێکراو بۆ ئۆلەمپیکی 2016 ڕیۆ خۆیان بوارد لەوەی کە لەگەڵ شاندی ڕژێمی زایۆنیستی سواری پاسێک بن تا شوێنی حەوانەوەی ئۆلەمپیک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2016 07:15 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی لوبنان سواری پاسێک نەبوو لەگەڵ ئیسرائیلییەکان
    هەڵبژاردەی ئۆلەمپیکی لوبنان سواری پاسێک نەبوو لەگەڵ ئیسرائیلییەکان

ئەندامانی شاندی لوبنان بەڕێکراو بۆ ئۆلەمپیکی 2016 ڕیۆ خۆیان بوارد لەوەی کە لەگەڵ شاندی ڕژێمی زایۆنیستی سواری پاسێک بن تا شوێنی حەوانەوەی ئۆلەمپیک.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی قودس لە زمان رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلەوە "یودی گال" ڕاهێنەرێکی ئیسرائیلی لە فەیس بووکی خۆی دا نوسی کاتێ کە درگای پاسەکە بۆ سوار بوون کرایەوە هەندێک ئەندامی شاندی لوبنانی لە بەردەم درگای پاسەکە ڕاوەستان هەر بۆیە بەرپرسانی ئۆلەمپیک ئیسرائیلییەکانیان سواری پاسێکی دیکە کرد.

ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی سی و یەکەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی 2016 ڕۆژی شەممە لە یاریگای ماراکانای شاری ریۆ ۆژانیرۆی بڕازیل بەڕێوە چوو.