حەفتاو دووهەمین ساڵهاتی بۆردومانی ئەتۆمیی هیرۆشیما
ئاب 06, 2017 22:46 Asia/Tehran
بوردمانی ئەتۆمی هیرۆشیما و ناکازاکی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەتۆمی بوون کە لە سەردەمی شەڕی دووەمی جیهانیدا بە پێێ فەرمانی هەری ترۆمان، سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، لە دژی ئیمپراتووریی ژاپۆن جێبەجێ کرا.لەم دوو ئۆپەراسیۆنەدا، دوو بومبی ناڤۆکی بۆ لە مەودای 3 ڕۆژ دا خرایە سەر شارەکانی هیرۆشیما و ناکازاکی کە هەر ئەمە کاولکاری و کوشتوبڕێکی هەرە زۆری لێ کەوتەوە. نزیک بە 220 هەزار کەس بە هۆی ئەم دوو بوردمانە ئەتۆمییە گیانی خۆیان لە دەس دا کە زۆبەیان هاووڵاتیانی سڤیل بوون.