ئاگرکەوتنەوە لە بەنگلادش، زیاتر لە پەنجا کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i358006-ئاگرکەوتنەوە_لە_بەنگلادش_زیاتر_لە_پەنجا_کوژراوی_لێکەوتەوە
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی پڕحەشیمەت و قەدیمی لە پایتەختی بەنگلادش، زیاتر لە پەنجا کەس گیانیان لەدەست داو دەیان کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2019 09:14 Asia/Tehran

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی پڕحەشیمەت و قەدیمی لە پایتەختی بەنگلادش، زیاتر لە پەنجا کەس گیانیان لەدەست داو دەیان کەسیش بریندار بوون.

هێزە فریاگوزارەکانی بەنگلادش سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند، ئاگرێکی بەهێز بەشی کۆنی شاری داکای پایتەختی ئەو وڵاتەی داگرت.

هێزە فریاگوزارە بەنگلادشیەکان ڕایانگەیاند، تائێستا لانیکەم پەنجاو سێ تەرمیان لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە هێناوەتەدەر و بەسەرنجدان بە تەشەنای ئاگرکەوتنەوەو حەشیمەتی زۆری شوێنەکە، ئەگەری چوونەسەری ژماری بەرکەوتووانی ئەو ڕووداوە هەیە. لانیکەم چل و شەش کەسیش لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.