ڕێژاو، به‌هه‌شتی پارێزگای کرماشان
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i381158-ڕێژاو_به_هه_شتی_پارێزگای_کرماشان
لە سەد و بیست کیلۆمیتری باکووری ڕۆژاوای کرماشان بەرەو قەسری شیرین لە سەر ڕێگای کرند - سەرپێڵی زەهاو، لەنێوان دوندە سپی پۆش و جوانەکانی داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەیتە جێگایەک کە دە ڵێی پارچەیەکی بەهەشتە لە سە ر عەرز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2020 05:59 Asia/Tehran

لە سەد و بیست کیلۆمیتری باکووری ڕۆژاوای کرماشان بەرەو قەسری شیرین لە سەر ڕێگای کرند - سەرپێڵی زەهاو، لەنێوان دوندە سپی پۆش و جوانەکانی داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەیتە جێگایەک کە دە ڵێی پارچەیەکی بەهەشتە لە سە ر عەرز.

ڕێژاو لە زمانی کوردی دا بە مانای تاڤگە و قەڵبەزەیە. لەدڵی گاشەبەردەکاندا کانیاوی زۆر جوان هەڵدەقوڵێن و دیمەنێکی جوانیان بە ڕێژاو بە خشیوە. هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کەوشەی ڕێژاو لە واژەی کوردی " ڕچ ئاو" بە مانای ئاوی بەستراو یان ئاوی زۆر سارد، وەرگیراوە.

ناوچەی ڕێژاو لە ڕووی جۆگرافییەوە ناوچەیەکی کوێستانی و ئاو و هەوایەکی فێنکی هەیە کەلەباکوورەوە لکاوە بە کێوەکانی داڵاهۆ وە.ا