کانونی دوھەم 05, 2022 12:00 Asia/Tehran
  • شێعرێک بە ناوی کاروانی خەم

دیاریی ھۆگرێکی کەناڵی سەحەر - کاک موتیع جەباری - شاعیر

هـــەردەم نـــاوت لـــەســـەر زارە ، بـێـرەوەچـــۆڵــی مـــەکـــە ئــەم هــەوارە ، بـێـرەوە

سینـەم لـە سـوێـت وا خـەریـکـە ئـەتـاسـێدەردی دووریـت ســەد هـــەزارە ، بـێـرەوە

بـۆت دەسـووتـێـم چ سـووتـانێ ئـەزیـزم !بـــۆی کــــڕووزم پـــڕ بــە شـارە ، بـێـرەوە

هـەر دەگـریـەم ، چ گــریـانـێـکـی بـە کـوڵعــالـــەمــــێــکــم لــێ بـــێــزارە ، بـێـرەوە

کـاروانـی خـەم بـــۆ شــاری دڵ بـەڕێـوەنخـانی خـەفــەت ســەر قـەتـارە ، بـێـرەوە

گــڕو تــیـنـــی تــیــری تــەمـــەن بــەتــاوەڕەنـگـە نـەتــبــیــنــم ئـەمـجـارە ، بـێـرەوە

داوی دووریت دەسـتـی خـسـتـۆتـە بینـمدڵ کـــە تــــامـــەزرۆی دیــدارە ، بـێـرەوە

وا تـــاقــەتــم پـــڕووکــا هــەر نــەهـاتــیدەریــای خـەمـــم بـێ کــەنـارە ، بـێـرەوە

بـەڕۆژ یـادو بـەشـەو خـەونـێ دەبـیــنــمبـێ تـۆیــیــمـان پــێــوە دیــارە ، بـێـرەوە

سەرپەیڤ