تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 20:28 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلیسی ئێران چوو بۆ ڕوسیا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێڕان پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی بەشداری کردن لە سەدو سی وحەوتەمین کۆبونەوەی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان ، چوو بۆ ڕوسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەدو سی وحەوتەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان ، ڕۆژی شەممە چواردەی ئۆکتۆبەر لە سین پیترز بورگ بە درۆشمی " بەرزبوونەوەی ئاستی  کۆلتوری وئاشتی لە ڕێگەی دانۆستان ووتووێژی مەزهەبی وئەتنی وقەومی ، دەسپێدەکرێت. وتاردان ودیاری کردنی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران ، دیدارەکانی دوو لایەنە ووتووێژ لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانەکانی بەشداری جڤێنەکە ، لەبەرنامەکانی سەفەری شەش ڕۆژەی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ ڕوسیا ڕاگەێندراوە. حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یارێدەری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەکاروباری نێودەوڵەتی وحەسەن قەشقاوی جێگری کونسولیی مەجلیس وکاروباری ئێرانیەکانی دەرەوەی وڵاتی سەربە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، لاریجانی لەم سەفەرە هاوڕێیی دەکەن. یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان لە ساڵی هەزارو هەشتسەدو هەشتاو نۆ بە مەبەستی یارمەتی دان بە ئاشتی وهاوکاریەکانی نێوان نەتەوەکان لە ریگەی وتووێژ ودانۆستانی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان دامەزراو بنکەکەیشی لە ژنێڤی سویسڕایە.

سەرپەیڤ