May 01, 2024 11:30 Asia/Tehran

بڕیاری پارلمانی عێراق لەپەیوەند لەگەڵ پەسەندی یاسای خەبات بەدژی هاوڕەگەزخوازی و گەندەڵی بوە هۆی ناڕەزایەتی دەرەکی بۆوێنە لەلایەن ئەمریکاو دژکردەوەی دەستوەردەرانە.

باڵوێزی ئەمریکا لە هەوڵ بۆ سەپاندنی فەرمانەکانی بەسەر پارلمانی عیراق ئەو مۆڵەتەی بەخۆی داوە کە هەڕەشە لە حیراق بکا و وتی: پەسەندی ئەو یاسایە ئابوری ئەو وڵاتەو ڕاکێسانی سەرمایەدانەر لاواز دەکا.

شێخ قەیس خەزعەلی"یش وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دەسوەردانانە وتی: ئەو گوتارە بەدژی پارلمانی عێراق شەرمەزار دەکەین و بە دەسوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراقی دەزانین.

موحسین مەندیلاوی جێگری پارلمانی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند لە عێراقی ئەنبیاو ئەئیمەی ئەتهار دا هاوڕەگەزخوازی هیچ شوێن و پێکەیەکی نیە، حەبیب حەلاوی جێگری هاوپەیمانی سادقیون"یش وتی: خوازیاری دوورخستنەوەی باڵوێزی ئەمریکاین لە وڵاتەکەمان.

حەسەن سالم"ی پارلمانتاریش ڕایگەیاند کە پەسەندی ئەو یاسایە زەرگێکە لە جەستەی شەیتانی مەزن و بەئاراستەی پارێزگاری لە بەهاو بایەخە کۆمەڵایەتیەکان بوو، سعود ساعیدی پارلمانتارێکی دیکەی عێراقیش پێداگری کرد دەسوەردانی باڵوێزی ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک تەبا نیە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی وڵات و بایەخە کۆمەڵایەتیەکانی.

سەرپەیڤ