ئاب 10, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • هەژدە کوژراو لەئاکامی دەسڕێژ لەشوێنە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا

ناوەندی تۆمارکرانی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا، ڕایگەیاند، هەژدە کەس بەهۆی دەسڕێژ و تەقە لەشوێنە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە کوژراون.

ناوەندی تۆمارکرانی توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە پەنجاو حەوت حاڵەتی تەقەو دەسڕێژ لەڕۆژی پێنج شەممە لەشارو ویلایەتە جۆربەجۆرەکان هەژدە کەس کوژران  و٣٦کەسیش برینداربوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەشی زۆری ئەو دەسڕێژانە لە ئەیالەتەکانی کالیفۆرنیا، مێین، پێنسیلوانیاو ئیلینۆی ڕووی دا.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی تۆمارکردنی توندوتیژییە چەکدارییەکان لە ئەمریکا، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی٢٠١٨ زیاتر لە ٢٨هەزار حاڵەتی تەقەو دەسڕێژ بەچەکی گەرم تۆمارکراوە کە زیاتر لە حەوت هەزار کەس کوژراون و ١٣هەزار کەسیش بریندار بوون.

ساڵانە هەزاران کەس لە ئەمریکا بەهۆی تەقەودەسڕێژ بەچەکی گەرم، دەکوژرێن و یان بریندار دەبن.