تشرینی دووه‌م 03, 2019 11:47 Asia/Tehran
  •  چاکسازییەکان لە دەستووری عێراق،ڕەهەند و داهاتەکانیی

هاوکات لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری لە عێراق، پرسی چاکسازییەکان لە دەستووری عێراق وەکوو ڕێکارێکارێک بۆ وڵامدانەوەی داواو ویستی ناڕزاییان و کەم کردنەوەی گرفتەکانیی ئەم وڵاتە لەئارادایە.

 یەک لە گرنگترین  ویستەکانی ناڕازییە عێراقییەکان، خەباتی جیددی دژی گەندەڵکاری بەربڵاوی زاڵ بە سەر ئەم وڵاتەیە. کاربەدەستان و کەسایەتییە عێراقییەکان و هەروەها ڵێکۆڵەرانی بابەت و مەسەلەکانی عێراق لە سەر ئەم بڕاویەن هۆکاری سەرەکی گەندەڵی بەربڵاوی ئەم وڵاتە،زاڵبوونی سیستێمی بەرەبەشخواز و ڕوانینی ئەتنیک خوازانەیە لە حاند دەستەڵات.

 "بەرهەم ساڵح "سەرۆک کۆماری عێراق حەوتەی ڕابردوو باسی لە دەستپێکرانیی پرۆسەی چاکسزاییەکان کرد لە دەستووری ئەم وڵاتە دا. موحەممەد حەلبووسی،سەرۆکی پەرلەمانیش باسی لە چاکسازییەکان لە دەستوور و  نەهێشتنەوەی ئەتن خوازی لە دەستەڵات کردووە.

 "بەرهەم ساڵح "سەرۆک کۆماری عێراق

ئەگەر چی ناتوانین گەندەڵی بەربڵاوی زاڵ بەسەر عێراق تەنیا بە هۆی پەرلەمانەوە بزانین، بەڵام لە پێویست ناکات لە حیزبی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بێت و کابینەیش بەمەبەستی ڕاکێشانی ڕەزامەندی گرووپەکان و بە گوێرەی بەرەبەشەکان پێکدێت.کەوایە، سەرۆک وەزیرانی بە لەونێک وابەستەی ڕەوتەکانە و بە جێ وڵامدانەوەی خەڵک دەبێ وڵامدەری گرووپەکان بێت. هەر لەم حاڵە دا،ژمارێک لە ڕەوتەکانیش لە دەوڵەت دا کورسی وەزارەتییان هەیە و هەم لە ڕیزی ناڕازییان دان و وەلاداندرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێوشوێندەگرن.

عادل عەبدولمەهدی

سەقامگیربوونی سیستێمی سەرۆکایەتی کەلەو دا سەرۆک کۆماری وەکوو سەرۆکی ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵک هەڵبژێردرێت بەم مانایەیە کە سەرۆکی دەوڵەت بە دوور لە بۆچوونیی گرووپە سیاسییەکان هەڵدەبژێردرێت وڕاستەوخۆیش وڵامی خەڵک ئەداتەوە.بەم حاڵەیش،گۆڕدرانیی سیستێم لەپەرلەمانیی بۆ سیاسی کاتێک مسۆگەڕ دەبێت کە گیرۆدەی بەرەبەشخوازی و ئەتن خوازی لە داڕشتی کابینە نەبێت کەهەڵبەت بە سەرنج لە داڕشتی حەشیمەتی عێراق،هاتنە دی هاسان نییە.

هەر بۆیە "مەحموود موحەممەد"گوتە بێژی پارتی لە کاردانەوە بە پێشنیارەکان بۆ گۆڕینی سیستێمی سیاسی لە پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی گوتی: کەم وکۆریی لە دەستوور دانییە بەڵکوو لە شێوازی ڕاڤە و تەعامۆڵ لەگەڵ ئەو دایە.گوتە بێژی پارتی دێمۆکراتی کوردستان هەروەها جەختیکردەوە لە سەر پێویستی لەبەر چاو گرتنی قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەکاتی چاکسازیی لە دەستوور دا.

"مەحموود موحەممەد"گوتە بێژی پارتی

خەبات دژی گەندەڵی و تێپەڕبوون لە سیستێمی بەرەبەشخوازی کاتێک مسۆگەر  وبنیاتنەر دەبێت ئامادەکردنی نەتەوە لە عێراق لە سەر بناغەی ماک و شووناسی نیشتمانی و میللی عێراق بێت وڕەوتە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەیش چەمک و مانای زۆرینە قەبووڵکەن .

خەبات دژی گەندەڵی زیاتر لە هەموو بابەتێک پێویستی بە هێزی دادەڤانی سەربەخۆ و کارا هەیە.هێزی دادی سەربەخۆ بەدوور لە ڕوانینی ئەتنخوازانە هەڵس وکەوتی جیددی دەبێت لەگەڵ کەسانێک کەلە هێزو دەستەڵاتیان بە قازانجی خۆیان کەڵک وەردەگرن.لە ڕۆژانی ئەمدواییە پێکهاتنی هێزی دادەڤانی سەربەخۆ وەکوو یەکێ لە تەوەرەکانیی چاکسازییەکان لە دەستوور هاتۆتە ئاراوە.

 

سەرپەیڤ