May 07, 2024 08:15 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق: خۆپیشاندان و بزاڤی خوێندکاری ئەمریکا دیموکڕاسیە درۆزنانەکەی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد.

"حەسەن ساری" لە وتووێژێک دا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: سەبارەت بە ڕوداوەکانی ئەمدوایانەی فەلەستین و غەزەو خۆڕاگر خەڵکی فەلەستین لەبەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکارانەی ڕژیمی زایۆنیستی و قەڵاچۆی ژن و منداڵانی پێویستە ئاماژە بکرێتە ئەو خاڵ و بابەتە کە ئەم خوێنانە بێ ئاکام نابن و خودا سەرکەوتویان دەکا.

ناوبراو وتی: ئێمە شاهیدی دژکردەوەیەکی بەربڵاو دەبین لە ناڕەزایەتی بە قەڵاچۆی خەڵکی غەزە لە هەموو شوێنێکی جیهان بۆوێنە لە چەند شوێنێکی وڵاتانی ملهوڕو هاوبەشی دڕندەکاری زایۆنیستەکان وەک ئەمریکا.

ساری وتی: حەماسەی خوێندکارو مامۆستایانی زانکۆکانی ئەمریکا دەبینین لە ناڕەزایەتی بەو بابەتەو کە ئەو خۆپیشاندان و بزاڤی خوێندکاری دیموکڕاسیە درۆزنانەکەی ئەمریکای ئاشکرا کردو بەدیاری خست کە چون ئەو وڵاتە بێبەریە لەئازادی ڕادەربڕین و دەبینین کە چۆن بە شێوازی توندو تیژانە و سەرکەوتکەرانە لەگەڵ ئەو ڕاپەڕین و بزاڤە خوێندکاریە هەڵسو کەوت دەکرێ.

سەرپەیڤ