حوزه‌یران 29, 2017 11:57 Asia/Tehran
  • قاسمی: سەرچاوەی قاچاخی ئینسان سیاسەتی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکایە

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی: سەرچاوەی قاچاخی ئینسان دەبێ لە سیاسەتی یەکلاخوازانە، خۆتێوەردەرانە، دەستدرێژکارانە، شەڕە بڕست بڕەکان ، پاکتاوی ڕەگەزی و تیرۆریستی بدۆزینەوە، چوونکا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە زۆربەی دا دەستیان هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی ستراتژییەکانی دوژمنکارانەی ڤاشنگتۆن دژی ئێران  رۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرتێک دا ئیدعای کردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران  کەمترین پێوەروستانداردەکان بۆ لەناو بردنی قاچاخی ئینسان ڕەچاو ناکات.

"بەهرام قاسمی" شەوی پێنج شەممە لە کاردانەوە بە تاوانپاڵدانەکانی نێو ڕاپۆرتی "قاچاخی ئینسان"ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران ، کردەوەی ڤاشنگتۆن لەمەڕ ئامادە کردن و بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە و هێنانەئارای تاوانی بێ بناغەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شەرمەزار کردو وتی: دەوڵەتی ئەمریکا شەرعیەتی پێویستی نییە بۆ ئەوەی وەها ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بەوڵاتانی دیکە ئاراستە بکات. وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: تاوانەکانی بێ بنەمای ئەمریکا دژی ئێران لە حالێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بەگوێرەی بنەماو ڕاسپاردە ئیسلامییەکان، یەکێک لە پێشکەوتووترین یاسا بنەڕەتی ودیاری کراوەکانی هەیە لە بواری پشتگری لە شان ومەزنایەتی ئینسان . قاسمی هەروەها بە باسکردنی ئەوەی کە کۆمەڵگەی جیهانی چاوەڕوانی ئەوە دەکات هۆکاران و ئەنجامدەرانیی سیاسەتەکان و کردەوەکانی دژە ئینسانی کە بوونەتە هۆی هاتنە ئارا و تاوسەندنی دیاردەی "قاچاخی ئینسان" لە ئاست جیهان دا ، ناسبکرێن ولەگەڵیاندا هەڵس و کەوتی پێویست بکرێت وتیشی ،لەم پێوەندییەدا، بەرپرسایەتی دەوڵەتی ئەمریکا بابەتێکی ڕوونەو ڤاشنگتۆن نابێ و ناشتوانێ بە چەواشەکاری لەم پرسە گرنگە و بوختانی بێ بنەماو بناغە بۆ وڵاتانی دیکە ، بەرپرسایەتیی خۆی لەم بوارە دا لەبیر بباتەوە .

سەرپەیڤ