• مۆکرانی یادداشتی لێک گەیینی بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی نێوان قەتەر و ئێراق

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق کە هاوڕێ لەگەڵ شاندێک سەردانی دەوحەیان کردووە یادداشتی لێک گەیینیان مۆرکرد بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشی لەگەڵ قەتەر .

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عەرەب قەتەر، ئەم یادداشتە لێک گەیینە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن  ماهیر نەجم عەبدولحسێن    جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق لە کاروباری زانیاری  و لێکۆڵینەوەیی  فیدراڵی و سەد بن جاسم خەلیفی  بەڕێوەبەری گشتیی قەتەر لە بواری بەهێزکردنی هاوکاری  ئاسایشی دوو لایەنە مۆر کرا.

جاسم خەلیفی  لەم بارەوە  وتی : ئامانج لەم یادداشتە لێک گەیینە  پەرەی هاوکاری ئاسایشیی هاوبەش و گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموونەکانە و زۆرێک لە پرسەکان بەتایبەت لە بواری پەروەردە، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ساختەکردنی بەڵگە و تاوانە ڕێکخراوەکان ، بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ، قاچاخی مرۆڤ، سپی کردنەوەی پارە و ئاسیاشی بەندەرەکان و فڕگەکان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی گشتیی قەتەر وتیشی :  دەوحە و بەغدا  بەنیازن  لیژنەیەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی پسپۆڕان بەمەبەستی پێ و شوێن گرتنی  جێبەجێ کرانی ئەم یادداشتە لێک گەیینە پێک بێنن  . 

 جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق  وتیشی :  ئەم یادداشتە لێک گەیینە  ئاسۆیەکی نوێی هاوکاری  ئاسایشی  بە قازانجی دوو وڵات  دەکاتەوە.

Mar 14, 2018 20:16 Asia/Tehran
بۆچوونت