Nov 10, 2019 19:10 Asia/Tehran
  • ساڵحی : ئێران  ئامادەی ڤەگواستنی ئەزموونە ناڤۆکیەکان بۆ وڵاتانی حەوزەی کەنداوی فارسە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی : هەز هەزار مێگاوات هازگەی ناڤۆکی دەتوانێ بەر بگرێت لە بڵاو بوونەوەی 7 ملوێن تەن گازی گۆڵخانەیی .

عەلی ئەکبەر ساڵحی  سەرۆکی  ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی  ئێران  ئەمڕۆیەکشەمە  لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی سازکرانی  دووهەمین  ڕێئاکتوری  ناڤۆکی هازگەی بووشەری  ئێران بە وتنی ئەوەی کە  پیشەسازی سەنعەتی  ناڤۆکی دەتوانێ سەرچاوەی هێزمەندی بێت  وتیشی  :   ئێران  ئامادەی  گواستنەوەی ئەرموونەکانی  ناڤۆکی خۆی بۆ وڵاتانی  حەوزەی  کەنداوی فارسە . ساڵحی  وتیشی   بە سازکردنی  یەکەی  دووی  هازگەی ناڤۆکی بووشەهر  ساڵانە 660 ملوێن  دولار لە وڵات دەستی پێوە دەگیردرێت . ناوبراو  وتیشی  : وڵاتانێک کە چوونەتە  ڕیزی  پەیماننامەی  پاریس  بڕیارە  تا چەن  ساڵی  داهاتوو  بەر بگرن بە گازگەلی پیس کەرەوە  و هێزگە ناڤۆکیەکان یەکێک لە ڕێگاکانی  دەرباز بوون  لە و کێشانەیە . سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی  وێڕای  ئاماژە بە  وەڕێخستنی  ئاوی شیرینکەرەوە  لە هازگەکانی ناڤۆکی  وتی : ئەگەر هازگەکانی  دوو و سێ بووشەهر وەڕێ بخرێت   ساڵانە 440 هەزار مەتری سێ جا ئاو شیرین دەکرێت

بۆچوونت