کانونی یه‌که‌م 05, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی  ئێران :  چاوپۆشی ناکەین لە مافی نەتەوەی وڵاتەکەمان

وەزیری نەوتی ئێران بەرلە دەسپێکی سەدو حەفتاو حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ئوپێک وتی : لە مافی نەتەوەی ئێران چاوپۆشی ناکەین .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزونی   ئێران "  بیژەن   زەنگەنە " وتیشی   :  ئێران بەرمیلێک  نەوتیش  کەم کردنەوەی  غەیری مەنتیقی  قەبووڵ ناکات . ناوبراو جەختی کرد :  ئێستاکە  بەرهەمی  نەوتی  ئێران  لە   بازار  ناچێتە دەر  و ئەوانەی  کە بەرهەمی  زۆرتریان  هەیە  دەبێ  زۆرتر  کەم بێتەوە . زەنگەنە  وتی  :  بە هۆی  دۆخی  تایبەت  دابەزینی  ناداخوازانەمان  هەیە  و لە پشکی  مێژوویی  کەمتر  بەرهەم    دێنین ئەوانەی  کە  بەرهەمی  زۆرتریان  دەبێ  کەم کردنەوەی  زۆرتریشیان  هەبێت  سەد و حەفتایەمین   د انیشتنی   ئاسایی   ڕێکخراوی   وڵاتانی بنێری  نەوت  ئوپێک  دوانیوەڕۆی  ئەمڕۆ  پێنجشەمە  لە ڤیەن  دەسپێکرا .   وەزیرانی  ئوپێک  ئ ەمڕۆ   ڕێکارگەلێکی  بەردەمی  ئەو ڕێکخراوەیە  و هاوپەیمانەکانی بۆ پاراستنی  هاوسەنگی  لە بازاڕی  نەوت  واتە    درێژ کردنەوەی  ماوەی  دوخی  هەنوکەیی  و  کەم کردنەوەی  چوارسەد  بەرمیل  لە  ڕۆژ  لە کۆتاییەکانی  مارسی  2020  کۆتایی  پێی  دێت .

بۆچوونت