وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران: بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بۆ سەر ئێران بێ بنەمایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386754-وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران_بانگەشەی_ئەمریکا_سەبارەت_بە_گەڕاندنەوەی_بایکۆتەکان_بۆ_سەر_ئێران_بێ_بنەمایە
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بێ بنەماو پووچ و نایاساییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2020 04:50 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران: بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بۆ سەر ئێران بێ بنەمایە

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بێ بنەماو پووچ و نایاساییە.

بە  پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزاڕەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا بە جووڵەی بێ ئەنجامی ئەمریکا لە گەڕاندنەوەی ئابلۆقەکان دژی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

لە دەقی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەمریکا لە حاڵێکدا بە درۆ بانگەشەی گەڕاندنەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە داخوازی ئەمریکا وەکوو وڵاتێک کە بەشداری ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆکان لە بنەماوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕەت کراوەتەوە.

هەر ئەو جۆرە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی کردووە، ئەمریکا گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانییە؛ ئەو ڕاستییە هیچکات وەکوو ئەمرۆ کە ئەمریکا ڕوون و ئاشکرا هەڕەشە لە جیهان دەکات و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشێل دەکات، خۆی نەنواندووە.

ئێران جەخت دەکات کە ئەگەر ئەمریکا خۆی یان بە هاوکاری هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بیەوێت لە درێژەی هەڕەشەکانیدا کارێک ئەنجام بدات لەگەڵ کاردانەوەی جیدی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە و بەرپرسی هەموو پاشهاتە مەترسیدارەکانی دەبێت.