پێ و شوێن گیرانی پاپۆڕە فڕۆکە ھەڵگرەکانی ئەمریکا بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386914-پێ_و_شوێن_گیرانی_پاپۆڕە_فڕۆکە_ھەڵگرەکانی_ئەمریکا_بە_ھۆی_فڕۆکەی_بێ_فڕۆکەوانی_ئێرانییەوە
فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەو پاپۆڕە فڕۆکەھەڵگرانەمان بەرلە گەییشتنیان بە گەرووی ھۆرمۆز بە ھۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆمانەوە بە وردی پێ و شوێن گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2020 09:02 Asia/Tehran
  • پێ و شوێن گیرانی پاپۆڕە فڕۆکە ھەڵگرەکانی ئەمریکا بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانییەوە

فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەو پاپۆڕە فڕۆکەھەڵگرانەمان بەرلە گەییشتنیان بە گەرووی ھۆرمۆز بە ھۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆمانەوە بە وردی پێ و شوێن گرت.

سەرداری دەریادار «عەلیڕەزا تەنگسیری» فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێ و ڕەسمی پەیوەست بوونی ١٨٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵی بە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە، باسی پێ و شوێن گیرانی پاپۆڕە فڕۆکە ھەڵگرەکانی ئەمریکای کرد بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵیی سپای پاسدارانەوەو وتیشی: لەو پێ و شوێنگرتنەدا پاپۆڕی فڕۆکە ھەڵگری «نیمیتز» ھتوڕۆ لەگەڵ چەند پاپۆڕێکی پاسەوانی دا داگری دوو پاپۆڕشکێنی ١١٤و ١٠٤، پاپۆڕی جەنگییەکانی ٥٨و ٥٩ ، دوو پاپۆڕی جەنگیی چکۆلەی گەشت لێدەری ٩و ١٢ و ئاوگەڕێکی پاسەوانی کەناریی ١٣٣٣ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا، بەرلە گەییشتنیان بە گەرووی ھۆرمۆزو کەنداوی فارس ناس کران.

سەردار تەنگسیری وتیشی: پێ و شوێن گرتنی ھەموو جم و جوڵێکی دەریایی لە کەنداوی فارس، گەرووی ھۆرمۆزو دەریا عوممان بەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە مسۆگەر دەبێت و بارستایی و توانایی سەربازیمان لەم بوارەدا گەلێک بەرز دەکاتەوە.