تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 17:20 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 253 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  253  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  30 هەزار و  123کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 4103 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا   526  هەزار و  490  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 423 هەزار و 921  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت