وتووێژی تەلەفۆنیی زەریف لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق
تشرینی یهکهم 17, 2020 21:58 Asia/Tehran
لە وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی عێراق بابەتی جیاجیای ھاوپەیوەند بە پێوەندیی دوو وڵات تاوتوێ کرا .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوژی شەممە لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا جەختیان کردەوە لەسەر پێوستیی بەدواداچوونی رێککەوتنەکان لە سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران .
لە دیداری 26 ی ئەیلوولی 2020 ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ محەمە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، بڕیار درا لیژنەیەکی تەکنیکیی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنە دۆ قۆڵیەکان لەوان بابەتی جۆماڵکردنی رووباری ئەروەندرود سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات .