پەیامی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ لاوانی فەرەنسا دوابەدوای سوکایەتیی مەکرۆن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388432-پەیامی_ڕابەری_باڵای_شۆڕشی_ئیسلامیی_ئێران_بۆ_لاوانی_فەرەنسا_دوابەدوای_سوکایەتیی_مەکرۆن_بە_پێغەمبەری_ئیسلام(ص)
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای وتەکانی سوکایەتیکەرانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(ص)ەوە، پەیامێکی بۆ لاوانی ئەو وڵاتە دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 20:09 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ لاوانی فەرەنسا دوابەدوای سوکایەتیی مەکرۆن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای وتەکانی سوکایەتیکەرانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(ص)ەوە، پەیامێکی بۆ لاوانی ئەو وڵاتە دەرکرد.

لە پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ لاوانی فەرەنسا کە ڕۆژی چوارشەممە بە زمانی فەرەنسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووە، ھاتووە: پرسیار لە سەرۆک کۆمارەکەتان بکەن بۆ پشتگریی سوکایەتی بە پێغەمبەری خودا دەکات و بە ئازادیی ڕادەربڕینی دەزانێت؟ ئایا چەمک و واتای ئازادیی ڕادەبڕین ئەمەیە؟ جنێودان و سوکایەتی کردن، ئەویش بە کەسایەتییە پیرۆزو پرشنگدارەکان؟ ئایا وەھا کارێکی گەمژانە سوکایەتی کردن بە ئاوەزی ئەو گەلە نییە کە وەک سەرۆک کۆماری خۆی ھەڵیبژاردووە؟

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی پەیامەکەی دا وتوویەتی: ئینجا پرسیارەکەی دیکە ئەمەیە کە ئەی بۆ گومان کردن لە «ھۆلۆکاست» تاوانە؟ ئەگەر کەسێک لەم بارەیەوە شتێک بنووسێت دەبێ ڕەوانەی زیندان بکرێت، کەچی سوکایەتی کردن بە پێغەمبەر ئازادە؟