هێرشی سعودیە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا ،ئەنساڕوڵا: سعودیە گۆڕی خۆی هەڵکەند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445364-هێرشی_سعودیە_بۆ_سەر_فڕۆکەخانەی_سەنعا_ئەنساڕوڵا_سعودیە_گۆڕی_خۆی_هەڵکەند
سەرچاوە میدیاییەکانی یەمەن ئەمڕۆ - دووشەممە - هەواڵی هێرشی سعودیە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعایان بڵاوکردەوە. کەناڵی ئەلمەسیرە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە عەرەبستان لە چەند شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی ، فڕۆکەخانەی سەنعا و ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای کردە ئامانج و بەمەش قۆناغی کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆتایی پێهات.
(last modified 2026-07-13T14:32:26+00:00 )
ته‌مووز 13, 2026 15:01 Asia/Tehran
  • هێرشی سعودیە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا ،ئەنساڕوڵا: سعودیە گۆڕی خۆی هەڵکەند

سەرچاوە میدیاییەکانی یەمەن ئەمڕۆ - دووشەممە - هەواڵی هێرشی سعودیە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعایان بڵاوکردەوە. کەناڵی ئەلمەسیرە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە عەرەبستان لە چەند شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی ، فڕۆکەخانەی سەنعا و ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای کردە ئامانج و بەمەش قۆناغی کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆتایی پێهات.

محەمەد ئەلفەرح، ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساروڵای یەمەن، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی سعودیە، جەختی لەوە کردەوە: هەڵوێستی ئێمە هەر لە سەرەتاوە ڕوون بووە. ئەگەر سعودیە هەر دەستدرێژییەک ئەنجام بدات، چ ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی کەرەستە و هێزەکانی بە وەکالەتی، وەڵامدانەوەی ئێمە ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوە دەبێت و قووڵایی خاکی سعودیە دەکاتە ئامانج. حزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساروڵا، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر کارێک یان هەنگاوێکی خراپی سعودیە بەرامبەر بە گەلی یەمەن لێکەوتەی قورسی دەبێت و باجێکی قورسی بۆ ڕیاز دەبێت. سروشتی ڕووبەڕووبوونەوەکە لە قۆناغی داهاتوودا دەگۆڕێت و ڕژێمی سعودیە تێ دەگات کە بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی هەڵکەندووە. محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، هەروەها وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای سەعوودی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای دایەوە و وتی: دوژمنی سعودیە بە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەخانەی سەنعای کردە ئامانج و بێ گومان دەستدرێژیی سعودیە بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا بێ وەڵام نابێت. یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای یەمەنیش،  لە دکاردانەوە بە  دەستدرێژی و هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستانی سەعوودی  بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا  جەختی کرد ئەم هێرشە هەرگیز بێ وەڵام نابێت و دوژمنی سعودیە دەبێت دەرئەنجامەکانی دەستدرێژییەکەی لە ئەستۆ بگرێت. ناوبراو وتی: دوژمنی تاوانکاری سعودیە لە دەستدرێژییەکی دڕندانە و ئاشکرادا بە چەند هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای کردە ئامانج و بەمەش قۆناغی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکەی کۆتایی هات. کەناڵی ئەلمەسیرە بڵاویکردەوە، لە دەستدرێژییەکی ئاشکرا و ناڕەوادا، دوژمنی تاوانکاری سعودیە بە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای کردە ئامانج و بەمەش قۆناغی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی  بارچرژییەکان کۆتایی هات. وه زاره تی ده ڕه وه ی یه مه ن هه ڕوه ها ئیدانه ی ئه م هێرشانه ی کرد و جه ختی کرد: ڕیازتوڵەیەکی توندی لێ دەکرێتەوە .