ماڵئاوایی ملوێنی لە تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهید ؛ پەیامی یەکگرتوویی خۆڕاگری و کۆڵنەدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445366-ماڵئاوایی_ملوێنی_لە_تەرمی_پاکی_ڕابەری_خەباتکاری_شەهید_پەیامی_یەکگرتوویی_خۆڕاگری_و_کۆڵنەدان
ئامادەبوونی بێ وێنەی ملیۆنان کەس لە پرسەی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش واوەترلە ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بوو ، نیشاندانێکی بەردەوامی دەسەڵاتی ئیمان و ئیرادەی نیشتمانی کە هەڵسەنگاندنی ستراتیژی هەڵەی دوژمنانی تێشکاند و پەیوەندییەکی نەشکاوی نێوان ئومەت و ویلایەتی لەسەر ئاستی ئاخەرەوزەمانی سەلماند.
(last modified 2026-07-13T14:38:09+00:00 )
ته‌مووز 13, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • ماڵئاوایی ملوێنی لە تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهید ؛ پەیامی یەکگرتوویی خۆڕاگری و کۆڵنەدان

ئامادەبوونی بێ وێنەی ملیۆنان کەس لە پرسەی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش واوەترلە ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بوو ، نیشاندانێکی بەردەوامی دەسەڵاتی ئیمان و ئیرادەی نیشتمانی کە هەڵسەنگاندنی ستراتیژی هەڵەی دوژمنانی تێشکاند و پەیوەندییەکی نەشکاوی نێوان ئومەت و ویلایەتی لەسەر ئاستی ئاخەرەوزەمانی سەلماند.

ئامادەبوونی بێوێنەی ملیۆنان کەس لە پرسەی ڕابەری خەباتکاری شەهید ، نیشانەی بەردەوامی پەیوەندیی نێوان گەل وویلایەت و فاکتەری بەهێزکردنی  ورەی  خۆڕاگرییە. ڕۆڵی بەرەی  گەنج و  تازە لاو  لەم ڕێوڕەسمەدا و ئامادەبوونیان ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی بەهاکانی وەک  فیداکاری و یەکڕیزی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی. شرۆڤەکاران بە ئاماژەدان بەم ڕێوڕەسمە بە ڕووداوێکی ستراتیژی وەسفی دەکەن و دەڵێن: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک ئاماژەیە بۆ پشتیوانی لە ڕێبازی  شۆڕشی  ئیسلامی و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ  ڕێبەرایەتی. بە وتەی ئەوان، ئەم ئامادەبوونە پەیامێکی ڕوونی بۆ نەیارانی کۆماری ئیسلامی نارد و نیشانی دا کە سەرمایەی  سەرەکی  نیزام  بەشداری و باوەڕی خەڵکە. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی نەوەی نوێ لە ئایندەی وڵاتدا دەکەنەوە و پێیان وایە بەردەوامی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و پاراستنی سەرمایەی جەماوەری و گواستنەوەی بەها شۆڕشگێڕییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی درێژەدان بەم ڕێبازە و بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامین. بوونی پڕشکۆی گەل لەسەر گۆڕەپانی شۆڕش، پەیامێکی ڕوون بوو بۆ جیهان کە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە کەرەستەی سەربازیدا نییە، بەڵکو لە  ئیمان و باوەڕە کانی  نەتەوەیەکدایە کە بە ئاگادارییەوە چارەنووسی خۆی بە گرێ داوە بە ئارمانجە ئیلاهییەکانەوە .