Aug 12, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • تورکیا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە شەڕاشۆیی و شەڕنانەوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ وەڕێ خستنی شەڕی ئابووری لە جیهان دا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ،  بن عەلی ییلدریم  ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەم دواییەی  واشینگتۆن بە دژی ئەنقەرە ڕایگەیاند : سیاسەتی  ئابووری ئەمریکا بە دژی وڵاتان، جیهانی  بەرەو سەرووبەندی  شەڕێکی ئابووری بەربڵاو  بردووە  .

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا هاوپەیمانییەک جگە لە دۆڵاری نییە،  وتی  : هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، ڕووسیا  و تورکیا ، دەبێتە  هۆی پەرەسەندنی  زۆرتری  هاوکاری نێوان ئەو سێ وڵاتە  .

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی  ڕابردوو  ڕایگەیاند  تەعرفەکانی  گومرکی هاوردەی ئاڵومینیوم و پۆڵا بۆ تورکیای   دوو ئەوەندە کردووە.

دەڕوژ  پێشتریش  وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا  ، وەزیرانی داد و نێوخۆی تورکیای بە بیانووی  دەورگێڕان لە گیرانی قەشەی ئەمریکی، بایکۆت کرد  .

سەرپەیڤ

بۆچوونت