کانونی یه‌که‌م 02, 2019 10:24 Asia/Tehran
  • رەخنەی چالاکێکی حزبیی لە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە تورکیا

سەرۆکی گەورەترین پارتی بەهەڵستکاری حکومەتی تورکیا رایگەیاند لە وڵاتەکەیدا مافەمەدەنیەکان و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن .

بە پێی نوسینی رۆژنامەی جمهوریەت ، کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی جەهەپە  رۆژی رابردوو لە دانیشتنێکدا گوتی : سەرۆک شارەوانەکانی هەڵبژێردراوی ناوەندەکانی پارێزگاکان و شارەکان وەک تاوانکار سەیر دەکرێن و بێ دادگایی کردن و سەلماندنی تاوان لەدادگا ،  وەلادەنرێن و لە جیاتی ئەوان قەییوم دیاری دەکرێ .

 قلیچدار ئوغڵوو وتیشی : پارتی داد وگەشەی ئەردۆغان بانگەشەی سەربەخۆبوونی سیستمی دادڤانی دەکات ، بەڵام بێ بڕیاری دادگا خەڵک ددەگیرێن و بێ دادگایی کردن لە مافی مەدەنی و پیشە و کار بێبەش دەکرێن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت