واژۆکرانی رێککەوتنی ئاسایشی و دەریایی لە گەڵ حکومەتی ویفاقی نیشتماینی لیبی لە پەرلەمانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i373016-واژۆکرانی_رێککەوتنی_ئاسایشی_و_دەریایی_لە_گەڵ_حکومەتی_ویفاقی_نیشتماینی_لیبی_لە_پەرلەمانی_تورکیا
پەرلەمانی تورکیا رۆژی پێنجشەممە تەبایینامەی ئاسایشیی و دەریایی کە پێشتر لە نێوان ئانکارا و حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی ئیمزاکرابوو ، پەسەند کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2019 04:58 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی رێککەوتنی ئاسایشی و دەریایی لە گەڵ حکومەتی ویفاقی نیشتماینی لیبی لە پەرلەمانی تورکیا

پەرلەمانی تورکیا رۆژی پێنجشەممە تەبایینامەی ئاسایشیی و دەریایی کە پێشتر لە نێوان ئانکارا و حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی ئیمزاکرابوو ، پەسەند کرد.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، بە پەسەند کرانی تەبایینامەی ئاسایشی و دەریایی لە نێوان بەرپرسانی ئانکارا و حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە ، رێگا بۆ بەهێزبوونی هاریکاریی نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی ئاسایشی و ئابووری خۆشدەبێ .

 27 ی نوامبر رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و فائیز سیڕاج سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی لە ئەستەموڵ  دوو تەبایینامەیان لە پێوەندی لە گەڵ دیاریکردنی سنوری بەشێک لە سنوورە دەریاییەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست و هاریکاریی ئاسایشیی ئیمزا کرد بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاریەکانی نێوان دوو وڵات .

 بەمحاڵەوە میسر و یۆنان و قوبرس وێڕای ڕەتکردنەوە ی رێککەوتنی نێوان تورکیا و حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی ، ئەو رێککەوتنەیان بە دوور لە پڕەنسیپ و پێودانگەکانی مافی نێودەڵەتی زانی .