کانونی یه‌که‌م 12, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • هه‌ده‌په‌: تورکیا زیاتر له‌ 15 هه‌زار سه‌رکرده‌و ئه‌ندام و لایه‌نگری ده‌ستگیر کردووین

پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد،حکومه‌تی تورکیا زیاتر له‌ 15 هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتەکەی ده‌ستگیر کردووه‌.

له‌ڕاپۆرتێکدا به‌ناونیشانی "پێشَلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ بۆ ساڵی 2019" هه‌ده‌په‌ ئاشکرایکرد، له‌ساڵی 2015ه‌وه‌ تا ئێستا تورکیا 15 هه‌زار و 530 ئه‌ندام، لایه‌نگر و ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیرکردووه‌.

هه‌ده‌په‌ ده‌شڵێت "فه‌رمانی ده‌سگیرکردن بۆ 6 هه‌زار که‌س ده‌رچووه‌ که‌ له‌نێویدا 750 ئه‌ندام و سه‌رکرده‌ی هه‌ده‌په‌ هه‌یه‌".له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیرکراوانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په‌ بۆ ساڵی 2019 ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌مساڵدا هه‌زار و 674 که‌س که‌ ئه‌ندام وسه‌رکرده‌ی هه‌ده‌په‌ بوون ده‌ستگیرکراون و ته‌نیا 200 که‌سیان فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌.

بۆچوونت