لەسێدارەدرانی سێ زیندانی لە ئەمریکا تەنیا لە یەک ڕۆژدا
ئاب 14, 2026 17:54 Asia/Tehran
زیندانەکانی ئەمریکا لە تەنیا یەک ڕۆژدا، بڕیاری لەسێدارەدانی سێ زیندانییان بە دەرزیی کوشندە جێبەجێ کرد.
ئەم سێ ئیعدامە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان لە ئەمریکا بە تایبەت لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی دۆناڵد ترەمپدا یەکجار زیادی کردووە. یازدە ئەیالەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە گشتی ٤٧ کەسیان لەسێدارە داوە، کە زۆرترین ژمارە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەم لاوەیە. فلۆریدا زۆرترین لەسێدارەدانی هەبووە بە ١٩ کەس، دوای ئەویش ئالاباما، کارۆلینای باشوور و تێکزاس لە سەر پلەکانی دواتردان. لە ساڵی ڕابردوویشدا ٣٩ حاڵەتی لەسێدارەدان بە دەرزی کوشندە و سێ حاڵەت بە دەسڕێژی گوللە و پێنج حاڵەتیش بە گازی نیترۆژێن ئەنجام دراون، شێوازێک کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە دڕندە و نامرۆڤانە وەسفی کردووە.
سەرپەیڤ