ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: دووپاتکرانەوەی بێڕێزی بە قورئان، دوژمنایەتیی زایۆنییەکانی ئاشکراتر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445988-ڕێبەری_ئەنساروڵڵای_یەمەن_دووپاتکرانەوەی_بێڕێزی_بە_قورئان_دوژمنایەتیی_زایۆنییەکانی_ئاشکراتر_کرد
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دووپات کرانەوەی بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز، دوژمنایەتیی ئاشکرای زایۆنییەکان بە هەموو بەها پیرۆزەکان و بێزارییان لە پەیامی ئیلاهی زیاتر دەردەخات.
(last modified 2026-08-14T14:27:43+00:00 )
ئاب 14, 2026 17:32 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: دووپاتکرانەوەی بێڕێزی بە قورئان، دوژمنایەتیی زایۆنییەکانی ئاشکراتر کرد

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: دووپات کرانەوەی بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز، دوژمنایەتیی ئاشکرای زایۆنییەکان بە هەموو بەها پیرۆزەکان و بێزارییان لە پەیامی ئیلاهی زیاتر دەردەخات.

عەبدولمەلیک بەدرەدین ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: بێڕێزی کردنە قورئانی پیرۆز، بەشێک لە کردەوەی دوژمنکارانە و تووشی جولەکە زایۆنییەکانە لە پیلانگێڕییان دژ بە موسڵمانان. عەبدولمەلیک بەدرەدین وتیشی: پیلانەکانی جولەکە زایۆنی دژ بە موسڵمانان هەموو گۆڕەپانێک دەگرێتەوە کە لە ڕێگای شەڕی نەرمی شەیتانی و شەڕی ڕەقی دڕندانەوە ئەنجام دەبێ. ئەم پیلانانە لە ژێر ناوگەلێکی وەک پێکهێنانی ئیسراییلی گەورە و پێشگری بە درەوشانەوەی تیشک و ڕووناکیی ئیسلام لە وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.  ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن وتیشی: هەڵوێست نواندنی ئاشکرا بەرامبەر بە دوژمنایەتیی ئاشکرا بەرپرسیارێتییەکی ئایینییە لەسەر هەموو موسڵمانان و پێویستییەکە بۆ دوورخستنەوەی ئەو شەڕ و خراپە ئاشکرایەی کە بە مەترسییەک لەسەر ئومەتی ئیسلامی دادەنرێت. بێدەنگە کردنی جیهانی ئیسلام بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە بەها و شوێنە پیرۆزەکان، کەمتەرخەمی و گوناهێکی گەورەیە کە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێ. بەدرەدین پێیداگرت: بێتوو گەلانی موسڵمان بایکۆتی ئابووری کەلوپەلی ئەمریکایی و ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە بێڕێزی کردن بە قورئان دەکەن دەست پێ بکەن، دوژمنان بە چۆکدا دێنن و ناچاریان دەکەن جەنایەتەکانیان کۆتایی پێبێنن. ڕێبەری ئەنساروڵڵا جەختی لەوەش کردەوە کە گەلی یەمەن ئاڵای جیهادیان لە ڕێگای خودا و دوژمنایەتی لەگەڵ دوژمنانی خودا، دوژمنانی مرۆڤایەتی و سەرکردەکانی کوفر بەرز کردووەتەوە و بە خۆڕاگری و پشتبەستن بە خودای مەزن درێژە بە ڕێگاکەیان دەدەن و بەیاننامەکەی یەکێتی زانایانی ئایینی یەمەن هەڵوێستی ئیمانی خەڵکی ئێمەی نیشان داوە.