کانونی دوھەم 16, 2020 16:55 Asia/Tehran
  • پەلاماری چەکدارانە بۆسەر بینای ناوەندیی هەدەپە لە پارێزگای  ئەستەمۆڵ

کەسانێکی نەناسراو لە ئەستەمۆڵ تەقەیان لە بینای ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە جێگیر لە پارێزگای ئەستەمۆڵ کردوەو پاشان هەڵاتوون

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس  کەسانی نەناسراو  لە ئەستەمۆڵ  د ەستیان  داوەتە   تەقەکردن  بەرەو  بینای  ناوەندیی  پارتی  دیموراتیکی گەلان هەدەپە  لە پارێزگای  ئەستەمۆڵ و پاشان هەڵاتن .  هەدەپە  وێڕای  ئاماژە بەو پەلامارە  ڕایگەیاند :  ڕۆژی  ڕابردوو  کاتژمێر  3  پەلامارێکی چەکدارانەیان  بەرو بینای   ناوەندیی  پارتەکە  لە  پارێزگای   ئەستەمۆڵ   ئەنجام داوە . بەختەوەرانە  لەو  پەلامارەدا  هیچ  کەس تووشی خەسار نەبووە   و تیمەکانی  پولیسیش خەریکی  لێکۆڵینەوە و  لێکدانەوەی  وردیاتی  ئەو  پەلامارەن .  ئەو جۆرە پەلامارانە  کە  بە دەس  ئاژاوەگێڕانی چەکدار بە دی  دێت  بەرلەوەش ئەنجام درا بوو . بەو پەلامارانە  هەوڵ ئەدەن  تا بەڕێوە بەران  ئەندامانی پارتەکە  و لاگرانی پارتەکە بترسێنن . لە هەمبەر  وەها  پەلامارگەلی فاشیستی و گرووپی   هەر کاتێک کاردانەوەی دیموکراتیکمان دەبێت

بۆچوونت