کانونی دوھەم 26, 2020 00:02 Asia/Tehran
  •  بوومەلەرزەی 6.8 ریشتەری له رۆژهەڵاتی تورکیا

سەرچاوەکانی تورکیا شەوی رابردوو رایانگەیاند ، بوومەلەرزەی 6.8 ریشتەری پارێزگەی ئەلازیغی ئەم وڵاتە ، تا ئێستا 18 کوژراو و زیاتر لە 550 برینداری لێکەوتووەتەوە .

ئەم بوومەلەرزەیە کاژێر هەشت و 45 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی ناوچە رۆژهەڵاتیەکانی تورکیای هەژاند .

ناوەندی ئەم هەرد هەژێنە ناوچەی سیڤریجە لە پارێزگەی ئەلازیغ راگێندراوە   و لە  قوڵایی 7 کیلۆمەتریی زەویدا روویداوە .

تەوژمی بوومەلەرزەکە ئەوەندە بووە کە لە پارێزگاکانی دیاربەکر ، شرنەخ ، ماردین ، شانلی ئورفا ، گوموش خانە ، سامسۆن و ماردینی تورکیاش هەشتی پێکراوە و دەگووترێ بیست چرکەی خایاندووە .

هەندێ سەرچاوە رایانگەیاند ، ئەم بوومەلەرزە لە ناوچە سنووریەکانی ئێران و تورکیا ، هەرێمی کوردستان و ، باکووری سوریا و لوبنانیش هەستی پێکراوە .

 دەگووترێ بە سەدان خانووبەرە لە پارێزگەی ئەلازیغ خاپوور بوونە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ و پژارەی قووڵ لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە وڵاتی ورکیای دراوسێ لە گەڵ حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە، بە تایبەتی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە هاوخەمی دەربڕی.

 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە بە دەربڕینی داخ و پەژارەی قووڵ لە ڕووداونی بوومەلەرزە لەو وڵاتە دراوسێیە کە بووە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە و هەروەها خەساری مادی بەرفراوان، لە گەڵ حکومەت و گەلی تورکیا، بە تایبەتی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوخەمی دەربڕی.

موحەمەد فەرازمەند باڵوێزی ئێران لە تورکیاش لە پەیامێکی تویتەردا وێرای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ حکومەت و گەلی تورکیا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کرد.

شیاوی باسە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی بوومەلەرزە ٦.٨ ڕیشتەریەکەی شەوی هەینی لە پارێزگای ئەلازیغ، تا ئێستا 19 کەس کوژراون و 772 کەس بریندار بوون و 30 کەسیش بێسەر شوێنن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت