کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i381122-کوژرانی_ژمارەیەک_سەربازی_تورکیا_لە_هەرێمی_کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە کوشتنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە کوشتنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای راگەیاند.

 

 لە راگەیەنراوەکەی هەپەگە دا هاتووە: سوپای تورکیا ١٤ی ئایار لە هەرێمی نێوان گردەکانی کەڤورتێ و لێلیکانی ناوچەی خواکورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشێکدا ٢ سەربازی تورکیایان کوشتووە  و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سوپای تورکیایان لە هەرێمەکە دوورخستەوە.هەروەها باس لەوەشکراوە، فڕۆکەکانی شەڕی سوپای تورکیا ئەو دەڤەرەیان بە خەستی بوردومان کردووە.