ئه‌یلوول 25, 2020 17:01 Asia/Tehran
  • لێداوانێکی نانسی پلوسی چاووش ئوغلو مارەنگاز دەکات

چاووش ئوغلو لە وەڵامی وتەیەکی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند: پلوسی شتێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیموکراسیەتی ئەمریکا.

دوای لێدوانێکی «نانسی پلوسی» سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەنێو کۆڕی نوێنەرانی وڵاتەکەی، «مەلود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیاش هێرشی کردە سەر ناوبراوو ڕایگەیاند، پلوسی شتێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیموکراسیەتی ئەمریکا.

پێشترنانسی پلوسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ترەمپی کردبوو رایگەیاند: دەزانین ترەمپ بە کێ سەرسامە، بە ڤلادیمێر پۆتین، بە کیم جۆنگ ئون و بە ئەردۆغان،. بەڵام جەنابی سەرۆک ئەوەتان وەبیردێنمەوە کە ئێوە لە ئەمریکای دیموکراتدان نەک کۆریای باکور، روسیا، تورکیا و یان سعودیە.

لە وەڵامی ئەو وتەیەی پلوسی دا، «مەولود چاووش ئوغلو»ش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : بەرزبوونەوەی کەسێکی نەزانی وەک نانسی پیلۆسی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، شتێکی مەترسیدارە بۆ دیموکراسیەتی خودی ئەمریکا، فێرت دەکەین چۆن رێز لە ئیرادەی گەلی تورکیا بگریت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت