ئاب 01, 2016 17:02 Asia/Tehran
  • تاووتوێی ڕەوشی ئاسایشیی ئێراق لە کابینەی ئەو وڵاتە

ڕەوشی ئاسایشی و سەربازیی ئێراق لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە لێکدرایەوە.

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی عێراقییە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، پرسە ئاسایشی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لێکدایەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لەو دانیشتنەدا پرس و بابەتە ئاسایشی و سەربازییەکان و ئامادەیی پێویست بۆ ڕزگارکردنی گشت خاکی ئێراق لەبوونی تیرۆریستانی داعش لێکدرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئێراق، لە کردەیەکی کەم وێنەدا، ژمارێک تیرۆریستی داعشی لە شاری خالدییە لەپارێزگای ئەنبار خۆیان دایە دەست هێزە ئێراقییەکان.

ئیبراهیم فەهداوی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی شای خالدیە لەپارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق وتی: لانیکەم بیست تیرۆریستی داعشی بەدانانی چەکەکانیان، بێ شەڕ وپێکدادان خۆیان ڕادەستی هێزە ئێراقییەکان کرد.

هەڵمەتی پاکتاوکردن و ڕزگارکردنی دوورگەی خالدییە لەچنگ تیرۆریستان لە٣٠ی ژولای٢٠١٦وە دەس پێ کرا.

بۆچوونت