May 03, 2019 19:10 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سێئول لە دانیشتنی سەرانی رووسیاو کۆریای باکور

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور دانیشتنی ئەم دواییەی سەرانی ڕووسیاو کۆریای باکور لە شاری "ولادی وستوک"ی ڕووسیای بەخاڵێکی وەرچەرخان زانی لەرەوتی دانوستانەکانی چەکداماڵینی ناڤۆکی لە نیمچەدوورگەی کۆریا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "کانگ کیونگ-هوا" رۆژی هەینیی  ڕایگەیاند، دانیشتنی پێنج شەممەی رابردووی "کیم جونگ ئون" و"ڤلادیمیر پوتین" لە "ولادی وستوک"ی ڕووسیا بەمەبەستی بەهێزکرانی هاوکاریی دیپلۆماتیک لەگەڵ کۆریای باکوردا بوو و یارمەتیدەر بوو لەپێناو بردنەپێشی ڕەوتی ئاشتی لە نیمچەدوورگەی کۆریادا.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور ڕایگەیاند، سێئول هەروا درێژە دەدا بەهەوڵەکانیان بۆ یارمەتیدانی ڕەوتی دانوستانی نێوان دوو کۆریا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆمیتەی یەکگرتنی دوو کۆریا لە کۆریای باکور پێنج شەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا و لەکاردانەوە بە مانۆڕی کۆریای باشور و ئەمریکا لەناوچەدا ڕایگەیاند، سێئول بەپێچەوانەی ڕەوتی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دەجوڵێتەوە کە ئەو جم و جۆڵانە بووە مایەی بێهیوایی پیونگ یانگ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت