وشداری سوپای سودان لەحاند پیلانگێڕییەکی زایۆنی
سەرۆکی ئەرکانی سوپای سودان وشداریدا: سودان بەرەوڕووی پیلانێکی زایۆنی بۆتەوە کە هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی خەڵک دەدات.
یاسر عەبدوڕەحمان عەتا ڕایگەیاند: ئێمە پلان و کەرەستەی پێویستمان لەبەردەستە؛ تاڕادەیەک کە دڵنیاین سەردەکەوین. هەموو خاکی کۆردۆفان و دارفوریش پاک دەکەینەوە.ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی دەسەڵاتی سودان لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە دوژمنی خۆمان بە تەواوی دەناسین. ئێمە خەریکین دژ بە دەسوپێوەندییەکانی هێزێکی شەیتانی دەجەنگین کە لە شێوەی شانە شاراوە و نهێنییەکانی زایۆنیزمی جیهانیدا لە ڕژێمی زایۆنی خۆی دەرخستووە. ناوبراو بە ئاماژە بە "حکومەتی نەفرەتیی ڕژێمی زایۆنی" وتیشی کە هەر ئەوانەن و پلانی هەموو ئەو پیلانانە دادەڕێژن." یاسر عەبدوڕەحمان عەتا باسی دەستە شاراوەکانی پشتی پەردەیشی کرد کە هەموو هەوڵیان لەپێناو تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی خەڵکی سودانە.