وەڵامی کوشندەی ئێران بەرامبەر بە دەسدرێژیی تازەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445072-وەڵامی_کوشندەی_ئێران_بەرامبەر_بە_دەسدرێژیی_تازەی_ئەمریکا
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێکانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەڵامێکی کوشندەیان دایەوە بە دەسدرێژیی سەربازیی تازەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا.
(last modified 2026-06-28T13:30:29+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2026 13:59 Asia/Tehran
  • وەڵامی کوشندەی ئێران بەرامبەر بە دەسدرێژیی تازەی ئەمریکا

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێکانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەڵامێکی کوشندەیان دایەوە بە دەسدرێژیی سەربازیی تازەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانیی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاماژەی دایە وەڵامی بەبڕشتانەی هێزی دەریایی و هەوافەزای سپا بە دەسدرێژییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا و پێیداگرت: ڕۆڵە ئازا و بەشەرەفەکانی هێزی دەریایی و هەوافەزای سپا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و درۆنیدا، سەرلەبەیانیی یەکشەممە بە هاویشتنی مووشەکی بالستیک و درۆن بەرەو ٨ ژێرخانی گرنگی سوپای کۆرپەکوژی ئەمریکا لە بنکەی عەلی ئەسالمی کوەیت و لقی پێنجی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەندەری سەلمانی بەحرەین، هەر هەموویان تیابرد و وەڵامی بەبڕشتانەیان دایەوە بە دەسدرێژییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا. ناوەندی راگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەکەیدا وشداری داوە: دوژمن ئەوە بزانێ کە پێشێلکردنی ئاگربەس، دژ بە بڕگەی یەکەمی لێکگەیشتننامەکەی ئیسلام ئابادە و وەستانی سەرجەم پرۆسەکانی بەدواوە دەبێ. کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پێیداگرت لە سەر مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری لە مافی سەروەریی خۆی و وەڵامدانەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەک بە پێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان.