پەیامی عەراقچی بۆ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە بەردەوامین لە بەدواداچوونی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت لە کۆڕ و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا.
عەباس عەراقچی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت وتی: هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دەرکەوتنی هەموو ڕەهەندە مرۆیی، کۆمەڵایەتی، مافەوانی و مرۆڤدۆستانەکانی کارەساتی کیمیابارنی شاری سەردەشت لە ناوەند و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا. عەراقچی سەردەشتی بە هێمای مەزڵوومییەتی قوربانیانی چەکی شیمیایی زانی و پێیداگرت لەسەر پێویستی کەوتنەبەر لێپرسینەوەی سەبەبکارانی ئەم جەنایەتە. کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ بەشی مافەوانی و نێودەوڵەتیش ڕایگەیاند: سەردەشت، تەنیا نەبووە قوربانیی بۆمبی شیمیایی؛ بەڵکوو قوربانیی پێوەرە دووفاقییەکان و بێدەنگەکردنی وڵاتانێکی وەک ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئینگلزی و هۆڵندایش بووە کە ڕژێمی سەدامیان بەم چەکە دژەمرۆییانە تەیار کرد و پاشان چاویان داخست لە سەر ئێش و ئازارەکانی هەزاران هەزار قوربانی. ئێمە بەبڕشتانە مەسەلەی خستنە بەر لێپرسینەوەی سەبەبکارانی ئەم جەنایەتە پێوشوێن دەگرین."