Jul 06, 2019 20:39 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێبەرانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا

لێدوانی ڕەگەزپەرستانە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای ناچار کرد داوای لێکۆڵێنەوە بکەن لەبارەی ڕێبەرانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، دوابەدوای ریسوایی هاوپێوەند بە قسەولێدوانی ڕەگەزپەرستانەو ژن دوژمنانەی چەند کارمەندی ئێستاو پێشووی ڕێکخراوی گومرک و پاراستنی سنوریی ئەمریکا لە فەیسبوکدا، "بنی تامپسۆن" سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە خوازیاری لیکٶڵینەوە لەبارەی ئەو ڕێکخراوەو ڕێبەرانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆبوو.

ڕێکخراوی گومرک و پاراستنی سنوریی ئەمریکا لەژێر چاودێریی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە دایە.

تامپسۆن لەنامەیەکدا بۆ پشکێنەری گشتیی کاتیی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا نووسی: ڕاپۆر کراوە کە "مارک مۆرگان" بەربژێری بەدەستەوەگرتنی پۆستی کۆمیسیۆنەری ڕێکخراوی گومرک و پاراستنی سنوری و "کێڤین مەک ئالینان" وەزیری ئاسایشی ناوخۆی کاتیی ئەمریکا ئاگاداری چالاکیی ئەو گرووپە بوون کە ئەگەر ڕاست بێ، شیاوەتی ئەوان بۆ بەدەستەوەگرتنی هەرپۆستێک لەحکومەتدا لەژێر پرسیار دایە.

ئەو ڕیسواییە پاش ئەوە هاتەئاراوە کە رۆژی دووشەممە ماڵپەڕێکی هەواڵی بەناوی "پرۆپۆبلیکا" ڕایگەیاند، ژمارێک لە بەرپرسانی ئێستاو پێشووی ڕێکخراوی گومرک و پاراستنی سنوریی ئەمریکا لەگرووپێکی فەیسبوکیی تایبەتدا چەند پۆستێک بە چەمکی سووکێتی پێکەرانە لەدژ ژنان و کۆچبەرانیان بڵاوکردۆتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت