کانونی یه‌که‌م 08, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • دانیشتنی نائاسایی دەوڵەتی فەڕانسا بۆ کونتڕوڵی ناڕەزایەتیەکان

توند بوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی خەڵکی فەڕانسا بە گەڵاڵەی دەوڵەت بۆ چاکسازی سیستمی خانوونشینی کوشکی ئێلیزەی ناچار بە پێکهێنانی دانیشتنی نائاسایی کرد .

ڕۆژنامەی " لو فیگارو " نووسی  ئێمانوئێل مەکرون  سەرۆک کۆماری  فەڕانسا و ئەندامانی کابینە  دوانیوەڕۆی  ڕۆژی  یەکشەمە  لە دانیشتێکی  نائاسایی هاوپەیوەند بە بەرنامەی چاکسازی  نیزامی خانوونشینی  و شوێنهاتەکانی بۆ وێنە  ناڕەزایەتیە  بەربڵاوەکان  لە فەڕانسا  لە کوشکی ئلیزە کۆ دەبنەوە . ناڕازیان بە بەرنامەی چاکسازی نیزامی خانوونشینی دەوڵەت  کە لە ڕۆژی پێنجشەمە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان لە پاریس  ، ئیل دو فڕانس و بڕێکی دیکە  لە ناوچەکان بۆ وێنە  مارسی سەرلەنوێ کردووەتەوە  بە ئامادە بوونی چەن سەد هەزار کەسی تووڕەیی  خۆی بەو بەرنامەیە   ڕاگەیاند کە لە پاڵ دابەزینی  داهاتەکان ،  دوو ساڵیش  بە تەمەنی  خانوو نشینی  خاوەنانی  کارەکان  زیاد دەکات . دانیشتنی  دوانیوەڕۆی  یەکشەمە مەکرون لە  گەڵ سەرۆک وەزیرانی  فەڕانسا و وەزیرانی  هاوپەیوەند  بە ئامانجی  ئامادە سازی  دەوڵەت بو کونتڕوڵی دۆخەکە  لە سەرەتا و نیوەکانی هەفتەی  بەردەمە . بە پێی  ڕاگەیندرانی  وەزارەتی ناوخۆی  فەڕانسا  زیاتر لە  هەشتسەد هەزار کەس تەنیا  لە ڕۆژی یەکەمی  خوپیشاندانەکان هاتنە سەر شەقامەکان .

سەرپەیڤ

بۆچوونت