هیواداریی روسیا بە کۆتایی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i373390-هیواداریی_روسیا_بە_کۆتایی_بۆشایی_دەسەڵات_لە_عێراق
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا گوتی : روسیا هیوادارە کێشەی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق هەرچی خێراتر چارەسەر بێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2019 07:01 Asia/Tehran
  • هیواداریی روسیا بە کۆتایی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا گوتی : روسیا هیوادارە کێشەی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق هەرچی خێراتر چارەسەر بێ .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا گوتی ، روسیا چاوەڕوانیی هەیە عێراق بتوانێ لە کاتی خۆیدا ، بەربژاری جێی رەزامەندیی پارت و لایەنە ساسیەکان بۆ سەرۆک وەزیریی ئەم وڵاتە هەڵبژێرێ .

زاخارۆڤا بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا سەرۆکی عێراق خەریکی راوێژکردن بە لایەنەکانی پەرلەمانە بۆ هەڵبژاردنی بەربژارێک وەک سەرۆکی نوێی کابینە ، گوتی : ئێمەش چاوەڕوانیمان هەیە کۆدەنگیەک بەدی بێ تا رێگا بگیردرێ لە بۆشایی دەسەڵات .